وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پلانە ئەمنییەکانی بۆ جەژنی قوربان بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە،وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ورده‌كارییه‌كانی پلانی ئه‌منی جه‌ژنی قوربانی بڵاوکردەوە ،ئاماژەیبەوەکرد، داخستنی رێگاوبانه‌كان ناگرێته‌وه و پشت به زانیاری و هه‌واڵه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌به‌ستێت.
عه‌باس به‌هادلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دەڵێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستیكردووه به داڕشتنی پلانێك بۆ جه‌ژنی قوربان به سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆ.
وتیشی، پلانه‌كه داخستنی رێگاوبانه‌كان له‌خۆناگرێت و پشت به هه‌وڵی هه‌واڵگری و هاوكاری هاوڵاتییان ده‌به‌ستێت و دووره له بڵاوه‌پێكردنی هێز له شاره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پلانه‌كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه و ئاسایشی بازاڕ و مۆڵ و شوێنه بازرگانییه‌كان له‌خۆده‌گرێت پێش جه‌ژن و له كاتی جه‌ژنیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه له ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌زارگه پیرۆزه‌كان و مزگه‌وت و شوێنی په‌رستن و گۆڕستان و پاركه‌كان و شوێنه‌كانی كات به‌سه‌ربردن.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلانه‌كه جێگیركردنی ده‌وریه‌ی فریاگوزاری له سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌خۆده‌گرێت بۆ پاراستنیان و به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌كی ئاگرین به‌كارده‌هێنن، جگه له جێگیركردنی یه‌كه‌كانی به‌رگری شارستانی له شوێنه گشتیه‌كان.
