سبەینێ رێگایەکی سەرەکی سلێمانی -دوکان دادەخرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری کردەوە، كە رێگای سەرەكی سلێمانی- دوكان لە تاسڵوجە دادەخرێت و ئاماژەی بەوەشکرد، رێگای لاوەكی دەكرێتەوە بۆ هاتووچۆی شۆفێران.
شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کاکردنی بەردەوام لە شەقامی (١٠٠) مەتری، کەناسراوە بەشەقامی (شاڕێی بابان) بەهۆی کارکردن لە (یەکتربڕی تاسڵوجە) سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار بەپێی بەرنامەی کارکردنیان لە (رۆژانی داهاتوودا و لە نزیک پردی تاسڵوجە رێگای سلێمانی – دوکان دادەخرێت) .
شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوێنەکەدا هێلکاری داخستن و کردنەوەی رێگای لاوکی دیاری کراوە.
ئەوەش هاتووە، لەنەخشەکەدا ئەو رێگایەی دادەخرێت بەرەنگی (سور) دیاری کراوە و رێگای لاوەکی دەکرێتەوە بە رەنگی (سەوز) لە نەخشەدا دیاری کراوە.

