جامی رۆلان گارۆس.. ئەلکاراز گەیشتە چارەکی کۆتایی
لە میان یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی رۆلان گارۆس، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر بین شیلتۆنی ئەمریکی یاریکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، کێبڕکێیەکی بەهێز بینرا و بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی ئەلکاراز کۆتاییهات، دواتر هەمان یاریزان کۆمەڵەی دووەمیشی بە جیاوازی سێ گێم بردەوە.
پاشان شیلتۆن بە بردنەوەی کۆمەڵەی سێیەم جیاوازیەکەی کەمکردەوە و کۆمەڵەی چوارەمیش بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی ئەلکاراز کۆتاییهات و سەرەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، تۆمی پاولی ئەمریکی رووبەڕووی بۆبرینی ئوستڕاڵی بووەوە و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئەلتمایەر و هولگەر رۆن بە تیافۆ و مۆسێتی دۆڕان.
بەو ئەنجامانە، ئەلکاراز و تۆمی پاول و و تیافۆ و مۆسێتی گەیشتنیان بە قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر کرد، شیلتۆن و بۆبرین و ئەلتمایەر و هولگەر رۆن ماڵئاواییانکرد.
