سلێمانی... نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی پێنج ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی پێنج لەشاری سلێمانی ڕاگەیەندرا و هەر ئەمپێرێک لە نێوان حەوت هەزار و ٥٠٠ بۆ هەشت هەزار و ٥٠٠ دیناردایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤١ دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان حەوت هەزار و ٥٠٠ بۆ هەشت هەزار و ٥٠٠ دیناردایە، بەو پێیەی مۆلیدەکان لە نێوان (١٥٥ بۆ ١٧٩) کاتژمێر کاریان کردوە، بەڵام هەندیك فیدەر موەلیدەكانیان زیاتر كاریان كردوە، پارەكانیان زیاتره.
سەبات بەو مۆلیدانەی كە دەكەونە سنووری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی ڕابردوو بوون بە ٢٤ كاتژمێری پێویستە پارەی مۆلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر مۆلیدەكانیان كارناكەن.
لە بارەی خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌ش بۆ مانگی شەش، کارەبای سلێمانی دەڵێت بەرنامەکە ٢٤ كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.
