پێشبینی كەش و هەوای عێراق بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان راگەیەندرا
دەستەی كەشناسی عێراق وردەكارییەكانی پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
ئمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیانامەیەكی دەستەكەدا هاتووە : سبەی هەینی، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەكانی باكوور ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، بە گشتی پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی هەینی بەم شێوەیەیە: بەغدا، دیالە، بابل، نەجەفئەلئەشرەف 41 پلە، سلێمانی 36، كەركوك و نەینەوا 39، كەربەلای موقەدەس و ئەنبار 40، بەسرە 43 پلە.
كەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەكانی باكووریش نیمچە هەور دەبێت،پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوە دەبن، لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك بەرزتر دەبێت.
یەكشەممەی داهاتوو كەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك بەرزتر دەبن و ڕوونیشیكردەوە : رۆژی دووشەممەی داهاتوو كەشوهەوای لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باشوور ساماڵ دەبێت، لە شەودا هەور دەبێت و بای مامناوەندی باشووری ڕۆژهەڵات (20-30 كم/كاتژمێر) لە ناوچەكانی باشوور بەرز دەبێتەوە، دەگاتە 30-40 كم/كاتژمێر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ و پلەكانی گەرما بە گشتی كەمێك بەرز دەبنەوە، لەگەڵ بینینی ئاسۆیی (6-8 كم) و لە ناوچە تۆز و خۆڵاوییەكان (2-3 كم/كاتژمێر.
