سودانی: هەڵوێستی عێراقمان لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکان و سەربەخۆیی بڕیاردانی سیاسی بەهێزتر کردووە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ یەکشەممە دووپاتیکردەوە کە هیچ کەسێک ڕاوبۆچوونی خۆی بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت، هەروەها باوەڕیان بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکان وسەربەخۆیی بڕیاردانی سیاسی بەهێزتر کردووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوه"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پێشوازی کرد لە ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک هۆز دیار لە عێراق.
وتیشی سودانی پیرۆزبایی جەژنی لە هەموو عێراقییەکان و میوانە بەڕێزەکان کرد، و داوای لە خوای گەورە کرد کۆتایی بە مەینەتییەکانی غەززە و گەلەکەی بهێنەێت بەهۆی دەستدرێژییە دڕندانەکانەوە، و ستایشی ڕۆڵی هۆز و خێڵە عێراقییەکانی کرد، کە نوێنەرایەتی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی بنەڕەتی دەکەن و بەشدارییان لە دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراقدا کردووە.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی ئەم قۆناغە بووەتەوە و ڕێڕەوێکی بۆ چارەسەرکردنی هەر پرسێک داڕشتووە و ئەو ئەولەویەتانەی دانا کە گرنگی بۆ هاووڵاتیان پێکدەهێنن و جێگەی بایەخی کارەکانی حکومەتن، هەروەها چارەسەری زۆرێک لە کێشەکان بەپێی دیدگایەکی ڕوونی حکومەت کرا، کە بە تەواوی چارەسەری ئاستەنگەکان دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
? گۆڕەبانەکان ئەمڕۆ هەوڵ و چارەسەر بۆ کێشەکانی خراپی بەڕێوەبردن و پلاندانان بەخۆوە دەبینن، و گەڕێنراونەتەوە سەر ڕێڕەوی دروستی خۆیان.
? چاکسازی ئابووری گرنگ هەیە، و ڕوومانکردە کەرتە ئابوورییە هاوتشێوەکان و کاراکردنی بەشداریکردنیان لە ئابووریدا.
? توانیومان بگەینە دروستکردنی 80 کاڵای عێراقی و هەناردەی بکەین.
? عێراق دەتوانێ ببێتە ڕێڕەوێکی ئابووری کە خزمەت بە بازرگانی جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە بکات، و ڕێگای گەشەسەندنیش عێراقێکی نوێ دروست دەکات.
? هەڵوێستی عێراقمان لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکان و سەربەخۆیی بڕیاردانی سیاسی بەهێزتر کردووە.
? عێراق ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ناوچەکەدا و لەگەڵ پێگەی باڵای خۆیدا دەگونجێت، وئێمەش بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراقمان لە پێشەنگی ڕووداوەکانی داناوە.
? بە ڕوونی پشتیوانیمان لە براکانمان کردووە لە لوبنان و فەڵەستین، و بەردەوامیشین.
? کەس قەناعەتەکانی خۆی بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت، و باوەڕمان بە هاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەکە هەیە.
