پۆلیسی گه‌رمیان : نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له روباری سیروان خنكا
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له روباری سیروان خنكا، سێ هاوڕێی له‌گه‌ڵیدا بون له‌ئێستادا ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سنوری ناحیه‌ی مه‌یدان گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب به ناوی جابر نه‌جم له‌دایكبوی 2004 دانیشتوی شاره‌بان له‌كاتی مه‌له‌كردندا له روباری سیروان خنكا.
وتیشی، "ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن چونه‌ته سنوری گه‌رمیان، ئێستا سێ هاوڕێی كه له‌كاتی روداوه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدابون ده‌ستگیركراون".
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان باسی له‌وه‌شكرد، ته‌رمی گه‌شتیاره‌كه به‌مه‌به‌ستی توێكاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ده‌ربه‌ندیخان كراوه و پۆلیسی مه‌یدان له‌سه‌ر روداوه‌كه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردوه.
