کەشناسی هەرێم: پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شی ناوچه جیاجیاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی (1 – 2 ) پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی دوشه‌ممه به گشتی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێك كات و شوێن ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور ، ئه‌گه‌ری تاوه بارانێكی كه‌می هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كان، خێرای با مامناوه‌ند له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، له دره‌نگانی شه‌ودا چاڵاك ده‌بێت ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆ سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 38 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 36 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 37 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 41 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 38 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 37 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 36 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 21 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 42 پله‌ی سیلیزی
