نوێنەرێکی حەماس باسی تەنیا ڕێگای کۆتایی هاتنی شەڕی غەزرە دەکات
نوێنەری حەماس لە ئەلجەزیار وێڕای بانگهێشت کردنی وڵاتانی عەرەبی لە جێبەجێ کردنی هەوڵی کردەیی بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین وتی کە زریانی ئەقسا پڕۆژەی ئاسایی کردنەوە و دیکە پیلانە زایۆنییەکانی لە دژی گەلی فەلەستینی لەناوبرد.
یوسف حەمدان نوێنەی حەماس لە ئەلجەزایر دەڵێت کە جودا کردنەوەی پرسی فەلەستین لە عەرەبی و ئیسلامی بوونی مومکین نییە و بەردەوام بوونی داگیرکاری ئیسرائیل لە غەززەش تەنیا ئەنجامی خۆبەدەستەوەدان هەمبەر ئیسرائیلە کە وەکوو داهێنانی ئاشتی عەرەبی ناوی لێوەدەبەن.
ڕاشیگەیاند: ئەوە هەروەها نیشاندەری ویستی وڵاتانی عەرەبی بۆ پێشکەش کردنی مافی بوونی داگیرکاری لە فەلەستینە، چونکوو جگە لە بە فەرمی ناسینی بوونی ئیسرائیل لە فەلەستین، پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئەو ڕژێمەش ئاسایی دەکەنەوە. بەڵام زریانی ئەقسا سەرجەم پڕۆژە زایۆنییەکانی بۆ لەناوبردنی ئامانجەکانی فەلەستینی راگرت و بەرخۆدانی گەل لە ئەو ئۆپراسیۆنە سەرەڕای پاڵپشتی تەواوی هاوپەیمانی ڕۆژاوا لە ئیسرائیل هەبەر بەرخۆدانی فەلەستین و دیکەی هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ئەو پڕۆژەیەی راگرت.
ئێستاش وڵاتانی ئیسلامی وا هەست دەکەن کە پڕۆژەی کۆچاندنی زۆرەملێ خەڵکی فەلەستین ترامپ پەرە دەستێنێت و بەرۆکی ئەوانیش دەگرێت بۆیە ئەو کۆبوونەوەیان ڕێکخست تا ڕێکارەکانی بەرەنگار بوونەوەی ئەو هەڕەشە لێک بدەنەوە. ئەوان بڕیاریان دا کە پرسی ئاوەدان کردنەوەی غەززە لە ئەستۆ بگرن بۆ ڕێگری لە جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژە.
هەروەها وتیشی کە لە ڕەوتی گۆڕینەوەی زیندانیانی ئیسرائیلی و فەلەستینی و لە دوای ڕۆژی گۆڕینەوەکەشدا ژمارەیەک تەرمی زیندانیانی ئیسرائیلی هەمبەر چەند زیندانی فەلەستینی گۆڕدرایەوە و پەیامی سیاسی و مێدیایی ئەو گۆڕینەوانە نیشانی دا کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە شکست دانی بەرخۆدان و داگیر کردنی غەززە سەرکەوتوو نەبوون و بەرخۆدان هێشتا زیندوویە و کۆنترۆڵی غەززەی بە دەستەوەیە.
حەمدان لە کۆتاییدا وتیشی کە ئیسرائیل بەڵێنەکانی خۆی لە جێبەجێ کردنی ئاگربڕ ژێر پێ دەنێت و کۆمەڵگای عەرەبیش دەستەوەستان ماوە بەڵام ئەوەی کە دیار و ڕوونە ئەوەیە کە گەلی فەلەستین بە دەستی خاڵیش لە دژی داگیرکەر شەڕ دەکەن و تەنیا لە ئەگەری شکستی داگیرکەرە کە ئەو شەڕە کۆتایی دێت.
