سودانی سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی چوارچێوەی یاسایی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی چوارچێوەی یاسایی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی چوارچێوەی یاسایی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و پڕۆژە پەیوەندیدارەکانی، لەوانە بەڕێوەبردن و کارپێکردنی.
وتیشی سودانی گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی وردی تیمی تایبەتمەند گرت، سەبارەت بە تێبینییەکانی پەیوەست بە چوارچێوەی یاسایی و تەکنیکی پێویست، و ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە ڕێکارەکانی دامەزراندنی و بەڕێوەبردن و کارپێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکەدا هاتووە.
سودانی فەرمانی کرد گرنگی دەستبەجێی بە پەرەپێدانی شێواز پێکهاتەیی یەکگرتوو بدرێت بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردن لەگەڵ تەواوکردنی پێداویستییە یاسایی و تەکنیکییەکان بەپێی ڕێکارە دامەزراوەکان، و دڵنیابوون لەوەی کە هاوسەنگ دەبن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکهێنرا بۆ ئامادەکردنی چوارچێوە یاساییەکان، بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای ڕاوێژکاری جیهانی (ئۆلیڤەر وایمان) کە تایبەتمەندە بە لایەنی ڕاوێژکاری ڕێگای گەشەپێدان.
