سودانی جەختی لەسەر پابەندبوونی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پلانەکانی گەشەپێدان دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە سەرۆک هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی بەنی حەسەن جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پلانەکانی گەشەپێدان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆک هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی بەنی حەسەن.
وتیشی سودانی پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی هۆزەکان کرد لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنی دەوڵەت لە بوارە جیاجیاکاندا، بەو پێیەی نوێنەرایەتی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی دەکەن و کەسانی لێهاتوو لە هەموو سێکتەرەکاندا بۆ دەوڵەت دابین دەکەن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوونی حکومەتی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پلانەکانی گەشەپێدان کە لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە، بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری، بەشێوەیەک خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان لە سەرتاسەری عێراقدا بەدی دەهێنێت.
