ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر ئێران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند شوێن لە ئێران.
بە پێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران، بە ماوەی چەند خولەکێکە چالاکیی بەرگری ئاسمانی لە بەشێک لە تاران دەبیسترێت .
پێدەچێت چالاکیی سیستەمی بەرگری بەهۆی چوونە ناو ئاسمانی پارێزگای تارانەوە ڕوویدابێت.
ماوەی چەند خولەکێک ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەندێک ناوچەی ئێران ئەنجام دەدات.
ئامانج لەم هێرشەی ئیسرائیل فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئێران بووە.
یەکەم هەنگاوی ئیسرائیل لەم هێرشەدا بە ئامانجگرتنی زانایانی ئەتۆمی و زانستی و بەشێک لە فەرماندە باڵاکانی سەربازیی ئەو وڵاتە بوو
هەواڵی کوشتنی چەندین فەرماندە سەردار سەلامی بڵاو بووەتەوە.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل هەوڵی تیرۆرکردنی سەردار سەلامی، سەردار غوڵام عەلی ڕەشید، دوکتور تارانچی، فێریدوون عەباسی و ژمارەیەکی دیکەی داوە.
ئەو هەواڵانە پشتڕاست کرایەوە و دوو فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و دوو زانای باڵای ئەتۆمی ئێران تیرۆر کرا.
