سوپای ئیسرائیل: ئێران زیاتر لە 100 درۆنی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە
ئەمڕۆ هەینی ،وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ،ئێران زیاتر لە 100 درۆنی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەی لەسەر ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ووتی، ئێران زیاتر لە 100 درۆنی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە و هەموو سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی کار بۆ رووبەرووبونەوەیان دەکەن.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختیکردەوە، وڵاتهكهی له بهرهبهیانی ئهمڕۆدا به 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردوەته سەر زیاتر لە 100 ئامانج لە ئێران، "سەرکردە باڵاکانی ئێرانمان لەناوبرد".
ئاماژهی بهوهشكرد، "لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران سێ سەرکردەی باڵای دامەزراوەی سەربازی و ئەمنیی ئێران لەناوبران، کە دیارترینیان محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران و غوڵام عەلی ڕەشید، فەرماندەی فەرماندەیی حاتەم ئەلئەنبیای ئێران".
