سوپای ئیسرائیل : ئێران پلانی هەیە لە ڕێگەی بریکارەکانییەوە ئیسرائیل لەناوببات
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ئێران پلانی هەیە لە ڕێگەی بریکارەکانییەوە ئیسرائیل لەناوببات، ئەو پلانە هێرشی زەمینی و تەقەکردن لە چەند ئاڕاستەیەکەوە لەخۆدەگرێت.
سوپای ئیسرائیل له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، "ئێران خۆی بۆ لەشکرکێشی زەمینی بۆ سەر ئیسرائیل و هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە هەمو ئاڕاستەکانەوە ئامادە دەکات".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەوە گونجاوترین ساتەوەختە بۆ کردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە ئەمشەو دەستیپێکردوە و بەپێی پێویستی پەرەدەسێنێت، ئێمە لە واقیعێکی تەواو جیاوازداین و دەبێت بەرپرسیارێتییەکی هاوتا لەگەڵ گەورەییەکەی هەڵبگرین، توانای ئەوەمان هەیە نزیکەی 10 خولەک پێش ئەوەی هەر مووشەکێک لە ئێرانەوە هەڵبدرێت، ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەربکەین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و چەند تەقینەوەیەک لە تارانی پایتەخت بیسترا، هاوكات ژمارهیهك فهرماندهی باڵای ئێران كوژران، لهوانه جهنهڕاڵ حسێن سهلامی، فهرماندهی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران.
