محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران دەکات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لهپهیامێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆسه‌ر ئێران كرد و رایگه‌یاند، "شه‌ڕفرۆشتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌س و لایه‌ك نییه و ئێمه دژی هێرش و په‌لاماردانه ناڕه‌واكه‌ی ئیسرائیلین بۆ سه‌ر ئێران، كه ده‌بێته مایه‌ی جه‌نگێكی درێژخایه‌ن".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌كاتێكدا كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مریكا له‌هه‌وڵی گفتوگۆ و دانوستاندابون، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی تر ئیسرائیل هێرشێكی ناڕه‌وای كرده سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا.
راشیگه‌یاندوه، "حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه ده‌كات بۆ سه‌ر خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه ئه‌بێته هۆكاری ئاژاوه و نائارامی و ناسه‌قامگیری زیاتر له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "وێڕای ته‌ئكید كردنه‌وه‌مان له پێویستی و گرنگی گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له ناوچه‌كه، ڕایده‌گه‌یه‌نین؛ شه‌ڕفرۆشتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌س و لایه‌ك نییه و ئێمه دژی هێرش و په‌لاماردانه ناڕه‌واكه‌ی ئیسرائیلین بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، كه ده‌بێته مایه‌ی جه‌نگێكی درێژخایه‌ن و زیانگه‌یاندن به گه‌لانی موسوڵمانی ناوچه‌كه".
