میدیای فەرمی ئێران: دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری هەمەدان دەبیسترێت
میدیاکانی ئێران بڵاویانكردوە، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک شاری هەمەدان لە باکوری ڕۆژاوای ئێران بیستراوە كە لە نزیک بنکەی ئاسمانی نۆزە بوە لەو شارە، هەروەها باس لەوەش دەكەن كە
میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی بڵاویانكردوە، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک شاری هەمەدان بیستراوە. باس لەوە دەكەن كە تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بنکەی ئاسمانی نۆزە لە نزیک هەمەدان ڕویداوە.
لایخۆیەو ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكردەوە، هێرشی موشەکی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی نۆجە و سوباشی لە پارێزگای هەمەدان ڕویداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بنکە ئاسمانیە لەو هێرشانەدا زیانی پێگەیشتوە و لە ئێستادا سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی بنکەکە لە ئامادەباشی تەواودان.
ئەوە لەكاتێكدایە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی سەربازی "پێشوەختە"ی بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەتۆمیەكان ناو خاکی ئێران دەستپێکرد.
بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، هێرشەکەی ئیسرائیل بوە هۆی کوژرانی لانیکەم 20 فەرماندەی باڵای سەربازی، لەنێویاندا فەرماندەی سوپا و سەرۆکی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی هەیە.
