هەردوو سەرۆک کۆمار و دادگای فیدراڵی دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دووپات دەکەنەوە
سەرۆک کۆماری عێراق له بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی كرد جەختی کردەوە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ خەرجکردنی پارەی موچهی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەم پرسە مرۆییە بەپێی دەستور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، هەروەها تیشکی خستە سەر پابەندبونی سەرۆکایەتی کۆمار بە جێبەجێکردنی دەستور و پابەندبون بە بڕگەکانی و پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری.
ڕاگهیاندنی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق بڵاویكردهوه، د. لهتیف ڕهشید، سهرۆك كۆمار پێشوازیكرد له جاسم محەمەد عەبود، سهرۆكی دادگای فیدڕاڵی و باسیان لە ڕێگاکانی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و دادگای فیدڕاڵی کرد بۆ بەدیهێنانی یەکگرتویی نێوان دەسەڵاتداران، سەرۆک کۆمار جەختی لە بەهێزکردنی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردەوە، بەو پێیەی زامنی چارەسەرکردنی هەمو ناکۆکیەکانە.
د. لهتیف ڕهشید جەختیشی کردەوە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ خەرجکردنی پارەی موچهی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەو پرسە مرۆییە بەپێی دەستور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، هەروەها تیشکی خستە سەر پابەندبونی سەرۆکایەتی کۆمار بە جێبەجێکردنی دەستور و پابەندبون بە بڕگەکانی و پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری.
لایخۆیەوە دادوەر جاسم محەمەد عەبود جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دادگای فیدڕاڵی بەپێی دەستور و یاسا و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی و مافەکانی خەڵک و پتەوکردنی یەکێتی نەتەوەیی دوپاتکردەوە.
جەختی لە چارەسەرکردنی قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسا کردەوە، پاڵپشتی و هاوکاری جەنابی سەرۆک کۆمار و سەرۆکایەتی هەرێمی بەرزنرخاند بۆ کارەکانی دادگا و ڕێکارە یاساییەکانی.
