عێراق بۆ ئەوروپا: دەستدرێژیی ئەم دواییەی زایۆنیستەکان هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ناوچەکە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە دەستدرێژیی ئەم دواییەی زایۆنیستەکان هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق تۆماس سیلەر، و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەورووپا و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد.
وتیشی سودانی جەختی لەوە کردەوە کە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی زایۆنیستەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە و مەبەست لێی ڕێگری کردنە لە هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکان، ئەمەش بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت و ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی زلهێزەکان کرد، بەتایبەتی یەکێتی ئەوروپا لە ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، عێراق بە توندی پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە، هەروەها لە ئەوپەڕی خۆڕاگری دایە بۆ و خۆبەدوورگرتن لە ململانێکانی ناوچەکە لەگەڵ پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سەرچاوەی گرژییەکان، بەردەوامبوونی شەڕی جینۆسایدە کە لە دژی گەلی فەڵەستین بەڕێوەدەچێت.
لە لای خۆیەوە باڵیۆز سیلەر پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی عێراق و سەرکەوتنی حکومەت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام و سیاسەتی نێودەوڵەتی هاوسەنگ دەربڕی، و جەختی لەسەر خواستی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها کارکردن لەسەر ڕێکخستنی سەردانێکی نزیک بۆ شاندێکی بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپی بۆ بەغداد، جگە لە بەردەوامبوونی هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بەمەبستی ئاسانکاری کردن بۆ گەڕانەوەی فڕۆکەوانی عێراقی بۆ کارکردن لە ئەوروپا.
