تۆمەتبارێک دەستگیركرا کە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دینار و هەندێک ئاڵتونی لە ماڵێکدا دزی بوو
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییان تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دینار و هەندێک ئاڵتونی لە ماڵێکدا دزی بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دینار و هەندێک ئاڵتونی لە ماڵەکەیدا لەیەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی لێ دزراوە تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار وەرگیراو مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
هاوکات، دەستگیرا بەسەر ئاڵتونە دزراوەکان و تەواوی پارەکە کە برەکەی زیاتر بووە لە ١٥٠ ملیۆن دینار.
وتیشی، تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.
