سودانی جەخت دەکاتەوە لەسەر نزیکبوونەوەی ڕاگەیاندنی پارێزگای بابل وەک شارێکی پیشەسازی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت دەکاتەوە لەسەر نزیکبوونەوەی ڕاگەیاندنی پارێزگای بابل وەک شارێکی پیشەسازی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە کارگەکانی ئاردی سفری کۆمپانیای ئیتحادی لە ناحیەی مەدحەتییەی سەر بە پارێزگای بابل کردەوە، بە توانای یەک ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا، ئەمەش دوای ئەوەی بەڕێزیان بەردی بناغەی پڕۆژەکە پێش 11 مانگ دانا.
وتیشی سودانی کارگەکان و قۆناغەکانی بەرهەمهێنان و پێشانگای بەرهەمەکانی بەسەر کردەوە کرد و ستایشی هەمەجۆریی و کوالیتی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرهەمهێنانیان نزیکەی 50%ی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی دابین دەکات، کە پێشتر ساڵانە پشتی بە هاوردەکردن دەبەست بە بەهای زیاتر لە 750 ملیۆن دۆلار، هەروەها هەوڵی کارمەندانی ئەو پڕۆژانەی بەرز نرخاند، کە کار بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و بەهێزکردنی ئابووری دەکەن.
سەرۆک وەزیران ئەوەشی ڕوونکردەوە کە حکومەت کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ هاندانی پیشەسازی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، چوونکە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پەرەپێدانی ئابووری، و زنجیرەیرک ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک و ئاسانکاری کردن بۆ جوڵەی بازرگانی، ئەمەش سەرەڕای قەیرانەکانی بەردەم ناوچەکە و جیهان، هەروەها پەیامێکی دڵنیاکەرەوەی بۆ هاوڵاتیان نارد کە دەوڵەت جگە لەوەی هاوردە دەکات، خاوەنی بەرهەمی ناوخۆییشە، ئەمەش بەسە بۆ کەمکردنەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕی ناوخۆییدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی ڕوونکردەوە، ئەمساڵ ساڵی پیشەسازی عێراقە و حکومەت بەردەوامە لە کردنەوەی کارگەکان و دانانی بەردی بناغە بۆ ئەوانی تر و ئاماژەی بەوەشکرد، کە پارێزگاری بابل نزیکە لە ناساندنی وەک شارێکی گەورەی پیشەسازی، دوای ئەوەی حکومەتی خۆجێی بە پاڵپشتی حکومەتی فیدراڵی پێداویستییەکانی شوێنی شارە پیشەسازییە نوێیەکان تەواوکرد، لە ئێستادا پارێزگاکە زیاتر لە دوو هەزار کارگە لەخۆدەگرێت کە لە کەرتە جیاوازەکاندا کاردەکەن.
