یونامی پێشوازی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ وەستاندنی شەڕ و بەرەوپێشبردنی ئاشتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) تەئكیدیكردەوە: كە دیپلۆماسی نوێنەرایەتی كاریگەرترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان وڵاتان و گەیشتن بە ئاشتی، هاوكات پێشوازی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان كرد بۆ ڕاگرتنی شەڕ و بەرەوپێشبردنی ئاشتی.
نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عیراق و بەرپرسی یونامی محەمەد حەسان، لەلێدوانێکی بۆ میدیای فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: ئاشتی بەرژەوەندییەكی باڵایە و لە پێشینەی كارە بۆ هەموو وڵاتان و گەلان، وتیشی: دیپلۆماسی باشترین و كاریگەرترین ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی نێوان وڵاتان.
جەختیشیكردەوە: لە گرنگی چالاككردنی گفتوگۆ و خستنەگەڕی هەوڵی سیاسی بۆ دووركەوتنەوە لە پەرەسەندنی زیاتر،و هاوكات پێشوازی لە بانگەواز و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان كرد بۆ وەستاندنی شەڕ و بەرەوپێشبردنی ئاشتی.
