شه‌ش ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی دادگای فیدڕاڵی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش دەکەن
شه‌ش ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی دادگای فیدڕاڵی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی دادگاكه له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دادگای فیدڕاڵی.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان کەموتەڵع بەدوداچوونی بۆ کردووە، ئه‌مڕۆ شه‌ش ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی دادگای فیدڕاڵی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان به دادگا كردوه، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی كۆبونه‌وه‌ی دادگاكه بو بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌وه بدرێت كه ئێستا پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق ڕاگیراوه.
لەناو دادوەرە دەستلەكاركێشاوەكانی دادگای فیدڕاڵی هەردو دادوەرەكەی یەكێتی تێدایە كه پێكهاتون له حاكم دیار محەمەد، دادوەری هەمیشەیی و حاكم جاسم جەزا، دادوەری یەدەگی دادگای فیدراڵی، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی دادگاكه و كاروباره‌كانی دادگا ئه‌وكاره‌یان كردوه.
سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی عێراق ویستویەتی سەبەتەی بڕیاردان دروستبكات و پرسی بڕیاردان لەسەر رێككەوتنی خور عەبدوڵا، ببەستێتەوە بە پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانه‌وه، بۆیە ناڕەزایەتیی دروستبوە و دەستلەكاركێشانەوەكه ڕویداوە.
