باڵای دادوەری هێڵێکی سوور دەکێشێت: سەروەری و ئاسایش لە سەرووی هەموو ڕەچاوکردنەکانەوەیە
سەرۆکی دادوەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زیدان، ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە کە یەکڕیزی و سەروەری و ئاسایشی عێراق هێڵی سوورە.
بەشی ڕاگەیاندنی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە، "دادوەر فایق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا لەگەڵ دادوەرانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش و تاوانە گەورەکان کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، دادوەر ڕائید حەمید، و پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل، و سەرکردە ئەمنییەکان لە پسپۆڕییە جیاوازەکانەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە لە پەراوێزی سەردانەکەی دوێنێدا بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا و دەستبەکاربوونی بینا نوێیەکەی بۆ دادگاکانی پلە یەک و باری کەسی لە موسڵ، هەروەها کۆڕبەندی دادوەرەکان بووە".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەرۆکی ئەنجومەن جەختی لەوە کردووەتەوە کە "یەکگرتوویی و سەروەری و ئاسایشی عێراق هێڵی سوورە"، جەختیشی لە "پێویستی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا ئەمنییەکان کردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر کەسێک کە یاسا پێشێل بکات بە هاندانی ناتەبایی لەنێوان ئەندامانی یەک پێکهاتە یان کە دەنگۆی ناڕاست بڵاوبکاتەوە کە سیستمی سیاسی دیموکراسی دەوڵەت تێکدەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پاراستنی ئاسایش ئەرکێکە کە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو کەسێک، هەریەکەیان بەپێی دەسەڵاتی دادوەری خۆیان"، فەرمانیشیداوە "لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە بە شێوەیەکی نەرێنی سۆشیال میدیا بەکاردەهێنن بۆ زیانگەیاندن بە دەوڵەت و شێواندنی ڕاستییەکان لەسەر زەمینە".
