فوئاد حسێن لە ئیستەنبوڵەوە: دیالۆگی سیاسی تاکە ڕێگایە بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە کارەساتەکاندا
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوە جەختی لەسەر پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر ئێران دووپات كردەوە.
بەیاننامەیەكی وەزارەت كە دەست موتەڵع کەوتووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی دانیشتنیی كارەكانی خولی 51ی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی، كە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی دیدارەكەدا پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان كرا، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی زایۆنیستەكان بۆ سەر ئێران، ڕوونیشی كردەوە كە هەردوو وەزیر باسیان لە كاریگەرییەكانی ئەم هەڵكشانە و كاردانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە كردووە، لەوانەش كاردانەوەی مرۆیی و مەترسی فراوانبوونی ململانێكان.
بەگوێرەی بەیاننامەكە حسێن جەختی لە پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر ئێران و پاراستنی خەڵكی مەدەنی لە كاریگەرییەكانی پەرەسەندنی سەربازی كردووەتەوە، جەختی لە گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییە بەكۆمەڵەكان لە ڕێگەی كەناڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكانەوە كردەوە، داوای گەڕانەوەی بەپەلە بۆ سەر مێزی دانوستان و گفتوگۆی سیاسی وەك تاكە بژاردە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و دووركەوتنەوە لە كارەساتەكانی ناوچەكە كرد،لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، هەروەها كۆبوونەوەكە باس لە ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئێران و گرنگی بەردەوامی ڕاوێژ و هەماهەنگی لە بارەی پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش، لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنی هاوبەش و ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی كرا.
