عێراق بەریتانیا ئاگادار دەکاتەوە لە ڕەتکردنەوەی پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی لە هێرشەکانی بە ئامانجگرتنی ئێران
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، سەرلەنوێ ڕەتکردنەوەی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی لە هێرشەکانی سەر ئێراندا دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق عیرفان سدیق.
وتیشی لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاسۆی هاوکاری هاوبەش و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دۆست بکات.
سودانی جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی عێراق کردەوە لە پێشێلکردنی سەروەری ئاسمانی و بەکارهێنانی لە دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە نوێنەرایەتی مەترسی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی زلهێزەکان بە تایبەتی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کردەوە لە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان، چ لە دژی ئێران یان ئەوەی پەیوەست بەو کۆمەڵکوژییانە بێت کە ڕۆژانە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە غەززە ئەنجام دەدرێن و جەختی لەسەر پێویستی گەیاندنی هاوکاری بە هاوڵاتیانی مەدەنی گەمارۆدراو کردەوە.
