جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له ئێران دەکات ده‌ستبه‌رداری خواسته ئه‌تۆمییه‌كانی بێت
جه‌ی دی ڤانس جێگری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له ئێران كرد ده‌ستبه‌رداری خواسته ئه‌تۆمییه‌كانی بێت له پێناو باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و راشیگه‌یاند، ئێمه شه‌ڕمان ناوێت ئه‌گه‌ر ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت.
جه‌ی دی ڤانس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC رایگه‌یاند، ئێمه شه‌ڕمان ناوێت له‌گه‌ڵ ئێران، ئاشتیمان ده‌وێت، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییان نه‌بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه تاران ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌بێت، ده‌بێت "واز له به‌ئامانجگرتنی كارمه‌ندانی سه‌ربازی ئه‌مریكا بهێنێت و ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕونی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه له‌م حاڵه‌ته‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكراشیكردوه، وڵاته‌كه‌ی گرنگی به ململانێیه‌كی درێژخایه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نادات، به "ته‌واو وێرانكه‌ر" بۆ ناوچه‌كه وه‌سفیده‌كات.
باسی له‌وه‌شكردوه، بۆردومانه‌كان هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیان تێكنه‌داوه، هیوای خۆی ده‌ربڕی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و وتی، "ئێمه دیپلۆماسیمان تێك نه‌دا، ته‌نیا كاتێك ئه‌و كارانه‌مان ئه‌نجامدا كه ده‌ركه‌وت ئێرانییه‌كان ئیستفزازی ئێمه ده‌كه‌ن".
رونیشیكرده‌وه، ئه‌مریكا هێرشه‌كانی ده‌ستپێكردوه، چونكه بینیویه‌تی تاران له دانوستانه‌كاندا وه‌ستاوه و ده‌ڵێت، "ئێرانه‌كان هه‌رگیز ده‌رفه‌تیان به دیپلۆماسی نه‌داوه".
