مۆندیالی یانەکان .. یۆڤانتۆس بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ویدادی مەغریبی بردەوە
لە میان یارییەکی مۆندیالی یانەکان و لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و ویدادی مەغریبی بەیەکگەیشتن.
گێمی یەکەم، یۆڤانتۆس بەهێز بینرا و لە خولەکەکانی شەش و 16 بە دوو گۆڵ پێشکەوت، گۆڵی یەکەم بە هەڵەی یاریزانی ویداد و گۆڵی دووەم کینان یەڵدز تۆماری کرد.
دوای تێپەڕینی 10 خولەک لە گۆڵی دووەمی یۆڤانتۆس، یانەی ویداد ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە، نیوەی یەکەمیش بە سودی یوڤی کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم، یانە ئیتاڵیەکە بەهێزتر وهێرشەکانی زیاتر بوون بۆسەر تیپە مەغریبیەکە و لە خولەکەکانی 69 و لە خولەکی زیادکراودا دوو گۆڵی دیکەیان نوسییەوە، گۆڵێکیان کینان یەڵدز و گۆڵەکەی دیکە ڤلاهۆڤیچ بە لێدانی سزا تۆمارییکرد.
لەئەنجامدا یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی یۆڤانتۆس کۆتایی هات، بەم ئەنجامە یوڤی بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە و ویداد پلەی سێیەمە و هیچ خاڵێکی نییە.
