پوتن ستایشی هەڵوێستی هاوسەنگی بەغدا دەکات و پشتیوانی بۆ هەوڵەکانی هێورکردنەوەی قەیرانەکە دووپات دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن ئەنجامدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی موتەڵع کەوتووە ،ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن ئەنجامدا، و تێیدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد".
سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر "ڕەتکردنەوەی ڕوونی عێراق کردەوە لە دەستدرێژییەکانی زایۆن بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و پەرەسەندنی مەترسیدار و بۆردومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە لایەن ئەمریکا، ئەمە جگە لە سەرکۆنە کردنی عێراق بەهۆی پێشێلکردنی ئاسمان"ـییەوە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکا و زایۆن"ـەوە، و جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانی کردن لە هەنگاوەکانی عێراق بۆ ڕێگری کردن لە پێشێلکردنی سەروەری، و پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نیۆدەوڵەتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ ڕاگرتنی جەنگ" ،هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر "گرنگی خستنەگەڕی هەوڵی دیپلۆماسی زیاتر، ئەمە سەرەڕای نەبوونی متمانە بەهۆی ئەو دەستدرێژییەوە کە کاریگەری لەسەر ڕەوتی دانوستانەکان کرد".
بەگوێرەی بەیاننامەکە "لە گفتوگۆکاندا بەردەوامی جەنگی جینۆساید لە کەرتی غەززە خرایەڕوو، کە پێویستی بە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی کاریگەر هەیە، بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن لە فەڵەستین و کۆتایی هێنان بە مەینەتییەکانی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی، کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان نییە".
لە لای خۆیەوە پوتن لەمیانی پەیوەندییەکەدا جەختی لە "گرنگی کۆتاییهێنان بە پەرەسەندن و ئەوە هەوڵە تایبەتانە کردەوە کە بەڕێز سودانی لەم چوارچێوەیە داوێتی، لەهەمان کاتدا ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی جەنگ لەڕێگەی ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە پێشێلکارییەک بۆ سەر ئاسمان و سەروەری عێراقی"، هەروەها پوتن "پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی عێراق لە میوانداریکردنی لوتکەی عەرەبی" و جەختی لەسەر "بانگهێشتەکەی بۆ عێراق کردەوە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ڕووسیا عەرەبی، کە بڕیارە لە 15ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە میانەی گفتوگۆکاندا "پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرا، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دۆست، بەتایبەتی هەماهەنگی لە بواری نەوت و گاز لە چوارچێوەی گروپی ئۆپێک پڵاسدا".
