کەشوهەوای عێراق...بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆز و پلەکانی گەرما
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆز و و پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە دەستی موتەڵع کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، "سبەی سێشەممە، کەشوهەوا ڕوون دەبێت، لەگەڵ بای سووک بۆ مامناوەندی باکوری ڕۆژئاوا (10-20) کم/کاتژمێر، چالاک دەبێت لە ڕۆژدا لە ناوچەی باشوور (30-40) کم/کاتژمێر)، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵ . پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، لەگەڵ ئاسۆیی (6-8) کم و تۆز و خۆڵەکە (2-4) کم."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆرترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی سێشەممە بەم شێوەیەن: بەغدا و بابل و نەجەف 44 پلە؛ هەولێر 41 پلە؛ سلێمانی 40 پلە؛ نەینەوا و کەرکوک و ئەنبار 42 پلەی سەدی؛ کەربەلا و سەڵاحەدین 43 پلە؛ میسان و زیقار 46 پلە؛ و بەسرە 47 پلەی سەدی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ڕوون دەبێتەوە، لەگەڵ بای سووک بۆ مامناوەندی باکوری ڕۆژئاوا (10-20 کم/کاتژمێر) چالاک دەبێت لە ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، دەبێتە هۆی دروستبوونی زریانی خۆڵ لە هەندێک ناوچە. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوە دەبێت و لە ناوچەکانی باکور کەمێک بەرزتر دەبێت. مەودای بینینی ئاسۆیی دەبێت (6-8) کم، و تۆز و خۆڵەکە (3-5) کم."
ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە ڕوون و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزدەبنەوە و لە ناوچەی باکوریش هاوشێوەی دەبێت".
ڕوونیشیکردەوە، "رۆژی هەینی کەش و هەوا ڕوون و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەور لە ناوچەکانی باشووری وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن".
