سەرۆك رەشید جەختیکردەوە لە پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژی و پێشێلكارییەكانی سەر غەززە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، و ئەمیری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، تەئكیدیان لەسەر پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژی و پێشێلكارییەكانی كەرتی غەززە كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەمیری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، بەبۆنەی ساڵی نوێی كۆچی پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ كرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتریان بۆ هەردوو گەلی عێراق و قەتەر خواست.
لە پەیوەندییەكەدا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە برایانەكان و هاوكارییەكانی نێوان عێراق و قەتەر لە بوارە هاوبەشە جیاوازەكاندا گفتووگۆیان كرد.
هەروەها باس لە پەرەسەندنەكانی ئەم دواییانە كرا و جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی كۆنتڕۆڵكردنی گرژییەكان و گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەك كە دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بەهێزتر بكات.
هەورەها جەختكرایەوە لەسەر پێویستی وەستاندنی دەستدرێژی و پێشێلكارییەكان لە كەرتی غەززە و دابینكردنی یارمەتی بۆ گەلی برای فەلەستین، هەروەها تەئكید لە گرنگی كاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەكانی خۆی لەو بوارەدا كەلە ئەستۆی بگرێت كرایەوە.
