وه‌زاره‌تی داد ئازادکردنی پێنج هه‌زار و 900 زیندانی بەفەرمانی لێبوردنی گشتی ڕاگه‌یاند
وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئازادكردنی پێنج هه‌زار و 900 زیندانی له دوای ده‌رچونی یاسای لێبوردنی گشتی ڕاگه‌یاند، ئاماژەی بەوەکرد لیژنه‌یه‌كیش بۆ پێداچونه‌وه به تۆمار و دۆسیه‌كانی ئه‌و زیندانیانه پێكده‌هێندرێت كه یاسای لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه.
موراد ساعدی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی داد له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، دوایین ئامار تا دوێنێ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له دوای ده‌رچونی یاسای لێبوردنی گشتیه‌وه، پێنج هه‌زار و 900 زیندانی ئازاد كراون.
سه‌باره‌ت به‌و میكانیزمه‌ی كه بۆ دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه په‌سه‌ندكراوه كه یاسای لێبوردنی گشتی له كاتی ده‌رچونیه‌وه ده‌یگرێته‌وه، موراد ساعدی ڕونیكرده‌وه، "ئامانجی میكانیزمه‌كه ئاسانكارییه بۆ ڕێكاره‌كانی ئازادكردن و دوركه‌وتنه‌وه له ئاسته‌نگه‌كان، به‌و پێیه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق جێبه‌جێكراوه، له ناوچه‌كانی باكوره‌وه ده‌ستپێده‌كات و درێژده‌بێته‌وه بۆ باشور".
باسی له‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌تی داد ڕێوشوێنی گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنی سور و خێراكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی زیندانیكراوان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌ناو زیندانه‌كان پێكهێنراوه بۆ پێداچونه‌وه به تۆمار و دۆسیه‌كانی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه یاسای لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌ی ناوه‌ند و ڕاسته‌وخۆ له ناو زیندانه‌وه ئازاد بكرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات ڕه‌وانه‌ی به‌شی گشتی بكرێت".
رونیشیكردۆته‌وه، "له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، سێ تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیر كرد كه ته‌قه‌یان كردبو به‌ناوه‌كانی (ع ، خ ، ع) و (ع ، ر ، خ) و (م ، م ، خ) ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیشدا گیراوه".
