عێراقچی: تاوەکو ئێستا بریاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانمان لەگەڵ واشنتۆن نەداوە
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگەیاند تاوەکو ئێستا بریاری دەستپێکردنەوەی دانوستانمان له‌گه‌ڵ واشنتۆن نەداوە،جەختیکردەوە ئەمریکا به هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ئێران، خیانه‌تی له دیپلۆماسییه‌ت و دانوستانه‌كان كرد.
عه‌باس عێراقچی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، "نابێت هه‌ندێك قسه و باس سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان به جددی وه‌ربگیرێت، به‌ڕاشكاوی ڕایده‌گه‌یه‌نم كه هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه و هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه و هیچ گفتوگۆیه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانی نوێ نه‌كراوه".
ڕونیشیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت ته‌نیا پێداچونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆییه كه په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێرانه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌ش پرسێكی ته‌واو جیاوازه".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكا به هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ئێران، خیانه‌تی له دیپلۆماسییه‌ت و دانوستانه‌كان كرد، هه‌ربۆیه ئێران هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئایا دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ واشنتن له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌ماندایه یاخود نا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكراشیكردوه، "ئیسرائیل به‌و هێرشانه‌ی كه بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامیدا، ده‌یویست خۆمان ڕاده‌ست بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك هه‌موان بینیان ئێران ملكه‌چ نه‌بو".
عه‌باس عێراقچی سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران رایگه‌یاندوه، "به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه، دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانمان زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتوه، له‌ئێستاشدا بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه داوای قه‌ره‌بو بكه‌ینه‌وه".
