سەید حەکیم : عێراق هەمیشە سەکۆیەک دەبێت بۆ گفتوگۆ و پردێک بۆ لێکنزیکبوونەوە
ئهمڕۆ هەینی سهید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیكمهی نیشتمانی دووپاتی کردەوە کە عێراق هەمیشە سەکۆیەک دەبێت بۆ گفتوگۆ و پردێک بۆ لێکنزیکبوونەوە نەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێ.
لە میانەی گردبوونەوەی حوسێنی بهبۆنهی سهرهتایی مانگی موحهڕهمهوه لە بەغدا حەکیم وتی "هەڵبژاردن ڕێگای ئاستیه بۆ عێراق"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان بە بێ یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە کاتی خۆشگوزەرانی و ناخۆشیدا بەدی نایەت".
سهید حهكیم وتیشی: هەنگاوی بەرچاومان لە عێراق لە دامەزراندنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات لە هەموو لایەنەکانییەوە ناوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئێمە قوربانییەکی گەورە و یەکجار زۆرمان داوە بۆ ئەم مەبەستە، کە تەحەمول ناکرێ و ناتوانین ڕێگە بدەین لە هیچ بارودۆخێکدا ئەم دەستکەوتانە بخرێنە مەترسییەوە".
سهید حهكیم داوای کرد "رێگە نەدرێت دەنگە بێزارەکان لەناو ڕیزەکانماندا بڵاوببنەوە یان ئیرادەی نیشتمانیمان تێکبدەن"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرە و هەوڵدەدات ئاشتی لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکات و نایەوێت ببێتە لایەنێک لە هیچ شەڕ و ململانێیەکدا".
ڕوونیشیکردەوە، "هەڵوێستی ئێمە ئەوە نییە عێراق بکاتە گۆڕەپانی ململانێکان، هەروەها نابینە شوێنی هەڵدانی شەڕ و دەستدرێژی دژی هیچ کەسێک".
سهید حەکیم جەختی کرد لهوه كردههوه كه ئهوان بە توندی هەرچەشنە بە ئامانجگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەتدەکەنهوه، هەروەک چۆن دووبارە بە ئامانجگرتنی زایۆنیستەکان بۆ غەززە، کەرتی ڕۆژاوا، لوبنان، یەمەن و سووریا ڕەتدەکەنهوه.
