کوژرانی 10 كەس لە هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە
ئەمڕۆ هەینی میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر قوتابخانەی ئوسامە بن زەید کە شوێنی نیشتەجێیبوونی ئاوارەکانی ناوچەی سەفتاوی باکووری شاری غەززە 10 کەس شههیدكران کە 5 منداڵیانه.
دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوەکرد، "10 شەهید گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی شیفاء، لەنێویاندا تەرمی سووتاوی پێنج منداڵ تێیدایه". هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، "تیمی تایبەتمەند و هاوڵاتیان چەندین تەرمیان دەرهێناوە، لەنێویاندا منداڵێکی ساوا، کە تەرمەکانی پاشماوەی سووتاو بوون ، بۆردومانەکە وێرانکارییەکی بەرفراوانی ناوچەکەی لێکەوتەوە، بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان".
ئەم بۆردومانە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە کوژرانی 9 هاوڵاتی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە کۆبوونەوەی هاوڵاتیانی کردە ئامانج لە نزیک قوتابخانەی شەعبان ڕەیێس لە گەڕەکی توفاحه لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززه دواتریش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەرەبی ئههلی (ئهعمهدانی) ئەو شارە.
