هێزێک لەهەولێر سیپان ئامێدی رفاندوه و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگهیاند، ئهمڕۆ له پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی، پهرلهمانتاری بزوتنهوهكهیان "رفاندوه و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوە".
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان رفاندوه و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوە، ئەو کارە چەتەگەرییەی پارتی پاش قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دێت لەسەر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کە پرسیار دەکات ئایا ژیانی ئەو و پێشمەرگەیەک وەک یەکە؟".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەو رەفتارەی پارتی کارێکی مافیاگەرییە کە پەرلەمانتار برفێندرێت، هەروەها مەسعود بارزانی نەک شایەنی ئەو رەخنانەیە کە (سیپان ئامێدی) لێی گرتوە، بەڵکو ئەوەتای هەیە خۆی و بنەماڵەکەی مایەی نەگبەتی میللەتی کورد و نەهامەتیەکانی خەڵکن و گەلی کورد و خەڵکی کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندوە".
