ژمارەیەک ڕاسپاردە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پڕۆژەی میترۆی بەغداد بەپێی دیدگایەکی نوێ
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، بەپێی دیدگایەکی نوێ، فەرمانی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پڕۆژەی میترۆی بەغداد دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی پڕۆژەی میترۆی بەغداد بە ئامادەبوونی سەرۆکی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و ئەمینداری بەغداد و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا دیدگا و میکانیزمێکی نوێ بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە تاوتوێ کرا، ئەمەش دوای قبوڵنەکردنی ئەو پێشنیارانەی کە لەلایەن کۆمپانیاکانی پێشووەوە پێشکەشکرابوون، و باشترین پراکتیزە جیهانییەکان بۆ ئەم جۆرە پڕۆژەیە پەسەندکران، لەوانە دروستکردنی هاوپەیمانی لە نێوان حکومەت و وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانییەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی لەلایەن کۆمپانیا جیهانییەکانەوە، ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان بوو لە قۆناغەکانی پڕۆژەکە، لەوانەش ژێرخانی پەیوەندیدار، و کاری ڕاوێژکاری، و سیستەمی شەمەندەفەر، و کۆنترۆڵکردن و توێژینەوەی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری، ئەمەش بووە هۆی پەسەندکردنی دیدگایەکی نوێ کە دارایی کردن و جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن لەخۆدەگرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی ئەم پڕۆژە گەورەیە کردەوە و فەرمانی کرد ڕێکارەکان تەواو بکرێن، بەپێی دیدگای نوێ، بۆ تەواوکردنی توێژینەوە ڕاوێژکارییە پەیوەندیدارەکان و پێشکەشکردنیان بە سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پێداویستییەکانی تەواوکردنی.
