سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانبارانی لەسێدارەدانی سەید باقر سەدر و خوشکەکەی بنت ئەلهودا دەرکرا
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ڕایگەیاند، دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارانی لەسێدارەدانی خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا سەید محمد باقر سەدر و خوشکەکەی علویە بنت ئەلهودا دەرکردووە.
لە بەیاننامەیەکی دەزگاکە، کە دەست موتەڵع کەوتووە، تێیدا هاتووە، "دادگای تاوانکاری لێهاتوو سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانباران، سەعدون سەبری و هەیسەم عەبدولعەزیز دەرکرد، دوای ئەوەی تێوەگلانیان لە لەسێدارەدانی خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەی، علویە بنت ئەلهودا، لە ساڵی 1980، لەسێدارەدانەکە کۆمەڵێک هاووڵاتی بێتاوانی کردە ئامانج، جگە لە کادر و ئەندامانی حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو سزایە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دادپەروەری ئینتقالیدا هاتووە و وەک لوتکەی کارەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، کە توانیویەتی تۆمەتبار دەستگیربکات و لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجامبدات لەژێر چاودێری دەسەڵاتی دادوەری کارامە".
