مەندەلاوی: بەدەستهێنانی خەڵاتی "لەبەیتم" لەلایەن دەستەی حەجەوە دەستکەوتێکی نیشتمانییە کە شایستەی عێراقە
موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەمڕۆ چوارشەممە ستایشی هەوڵەکانی نێردەی حەجی عێراقی کرد، دوای ئەوەی بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک خەڵاتی "لەبەیتم"ی بەدەستهێنا و بە دەستکەوتێکی نیشتمانی وەسفی کرد.
لە میانی کۆنفرانسی دووەمی وەرزی حەج بۆ ساڵی 1446 - 2025، و بردنەوەی خەڵاتی (لەبەیتم)ی لەلایەن عێراقەوە بۆ ساڵی سێیەم لەسەریەک وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، مەندەلاوی وتی،: “نێردەی حەجی عێراق نموونەیەکی نیشتمانیی شەرەفمەندانەیان پێشکەش کرد لە خزمەتکردنی میوانانی ماڵی خودا، و سەرۆکی دەستەکە، شێخ سامی مەسعودی، وکارمەندانی دەستەکە شایەنی هەموو ستایش و پێزانینێکن بۆ ئەم هەوڵە گەورەیە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەڕێگەی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و لێدوانی حاجیانەوە، ئێمە شاهیدی وێنەیەکی گەشاوەی کاری یەکگرتوو و بەڕێوەبردنی کاریگەر و بوونی بەردەوامی کارمەندان بووین لە هەموو شوێنەکان، لە بەندەر و فڕۆکەخانەکانەوە تا شوێنە پیرۆزەکان و شوێنی نیشتەجێبوون، بۆ دابینکردنی ئەوپەڕی ئاسوودەیی و گرنگیدان بە حاجیان".
جەختیشی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران شانازی بەم دەستکەوتەوە دەکات و ڕۆڵی هەموو ئەو کەسانەی کە بەشدارییان کردووە لە بەرزکردنەوەی ناوبانگی عێراق بەرز دەنرخێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم سەرکەوتنە نموونەیەکە دەبێت لەلایەن دامودەزگاکانی تری دەوڵەتەوە پەیڕەو بکرێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەمڕۆ بە ڕێز و پێزانینەوە بۆ کارمەندانی ئەم دامەزراوەیە دەوەستین، لە خوای گەورە داواکارین حەجی حاجیان قبوڵ بکات، هەوڵی کارمەندان بەرەکەتدار بکات، عێراق و گەلەکەی لە هەموو زیانێک بپارێزێت، هەرکەسێک تامەزرۆی سەردانی ماڵی پیرۆزی خۆی دەرفەتی ئەوەی بۆ بڕەخسێت ئەو ئەرکە جێبەجێ بکات".
ئەلمەندلاوی، هێرشە تاوانکارییەکانی قەوارەی زایۆنیستی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شەرمەزار کرد.
