وەزارەتی کار دابەشکردنی شەشەمین سەبەتەی خۆراک بەسەر سوودمەندانی ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەستپێکردنی دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراکی بەسەر ئەو کەسانەدا ڕاگەیاند کە یارمەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، داوا لە خێزانە سودمەندەکان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن لە ناوچەی نیشتەجێبوونیان بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی تەرخانکراویان.
سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەزارەت، ئەحمەد موسەوی لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، ڕوونی کردەوە: "پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی ئەنجامدرا لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتی حکومەت کە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆراک بۆ گروپە لاوازەکان". جەختیشی لەوە کردەوە: "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستەبەرکردنی سەبەتەکان بە شێوەیەکی بەردەوام بەگوێرەی پلانەکانی حکومەت بۆ پشتگیریکردنی گروپە لاوازەکان".
ڕوونیشیکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی سەبەتەی خۆراکی شەشەم دەیگرێتەوە لە 7 ملیۆن و 500 هەزار کەس تێدەپەڕێت لەسەرجەم پارێزگاکان، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم بەرنامەیە نوێنەرایەتی یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی سیاسەتەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەزارەت بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێی دەکات".
