سودانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ پارێزگاری بەسرە دەهێنێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ پارێزگاری بەسرە هێنا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ پارێزگاری بەسرە دەهێنێت، کە بریتی بوو لە:
■ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەرفراونی بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێک و پارێزگارەکانی بەسرە و زیقار و میسان و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسی جێبەجێکار.
■ پێداچوونەوە کرا بە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی چارەسەرکردنی ئاوی دەریا، کە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا.
■ پەسەندکردنی پێشنیاری پارێزگای بەسرە بۆ ئەوەی چوار پڕۆژەی وێستگەی چارەسەری ئاوی زیادە لەخۆبگرێت:
● وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قەزای شەت ئەلعەرەب بە توانای 5 هەزار م3/ لە کاتژمێردا.
● وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قەزای فاو و سیبە بە توانای 3 هەزار م3/کاتژمێر.
● کارگەی چارەسەرکردنی ئاوی ئەبوفلس بە توانای 3 هەزار م3/کاتژمێر.
● وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی سەفوان بە توانای (1) هەزار م3/کاتژمێر.
■ پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی حکومەت تایبەت بە وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ ، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشوور.
■ پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە دۆسیەی بەڕێوەبردنی ئاو لە ڕێگەی پڕۆژەی هاوبەشەوە لەم بوارەدا، و ڕاگەیاندنی زیادبوونی بەدەردانی ئاو لە تورکیاوە.
■ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیران کە لە دانیشتنی دوێنێدا دەرکراون، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە دەستەبەرکردنی بودجەی بەپەلەوە هەیە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی کەناڵی بەدعه، هەروەها دەسەڵاتدان بە پارێزگای بەسرە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی تانکەر.
■ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ چارەسەرکردنی پێشێلکارییەکان بەدرێژایی ڕێڕەوی ڕووبارەکان، و ڕێگە نەدان بە هیچ جۆرە نەرمییەک لەم ڕووەوە.
■ سەردانی کردنی مەیدانی بۆ وێستگەی ئاوی ئەلعەباس (RO) و حەوزی کەناڵی بەدعه لە بەسرە.
