بارزانی وحەسسان دەستەبەرکردنی مافە داراییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان تاوتوێ دەکەن
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق تاوتوێی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن؛ هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کەدەستی موتەڵع کەوتووە،پێنجشەممە، 3ـی حوزه‌یرانی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.
وتیشی لە کۆبوونەوەیه‌كدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا .
هەر به گوێره‌ی ڕاگهیهنراوەکە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەكه تایبەت بوو بە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. لەم ڕووەوە، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.
