بانكى ناوەندی: به‌كارهێنانی كارتی نێوده‌وڵه‌تی ڤیزه و ماسته‌ركارت له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌توانرێت به‌كاربهێندرێت
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی كارتی نێوده‌وڵه‌تی ڤیزه و ماسته‌ركارت له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌توانرێت به‌كاربهێندرێت، كارتی نیشتمانیش كه بۆ هاوڵاتیان دروستده‌كرێت ته‌نها له‌ناوخۆی وڵات به‌كارده‌هێندرێت.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پڕۆژه‌ی كارتی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی نیشتمانی بژارده‌یه‌كی ناوخۆیی زیاده‌یه كه به تایبه‌تی به ناوخۆی عێراق و به دیناری عێراقی به‌كارده‌هێنرێت، كارتی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ن وه‌ك ڤیزه و ماسته‌ركارد به‌رده‌وام ده‌بن و سنوردار ناكرێن كه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌كارده‌هێندرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هیچ پلانێك نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و كارتانه یان قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، خاوه‌نكاره‌كان ده‌توانن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌كاریانبهێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه"
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م پڕۆژه‌یه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوی پاره‌دان و به‌رزكردنه‌وه‌ی گشتگیری دارایی و هه‌مه‌چه‌شنكردنی بژارده‌كانه بۆ خه‌ڵك و دابینكردنی كارتی نیشتمانی بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ناو عێراقه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "كارتی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ئامرازی سه‌ره‌كی خه‌رجكردن به دۆلار یان دراوی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و بۆ كڕین له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كانه‌وه ده‌مێنێته‌وه".
