سودانی یادی ئازادکردنی موسڵ دەکاتەوە: قوربانیدانی هێزەکانمان لەبیرناکرێت و گەشەسەندنیش بەردەوامە
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێنجشەممە یادی ڕزگارکردنی موسڵی کردەوە و بە ساتێکی فیداکاری گەورە و دەستکەوتی داهاتوو ستایشی کرد.
سودانی لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “ئێکس” کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی،لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، هێزە ئەمنییەکانمان، بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە، قوربانییە مەزنەکانیان بووە هۆی ڕاگەیاندنی ڕزگارکردنی موسڵ لە تیرۆریستانی داعش و شکستپێهێنانی هێزەکانی تیرۆر، کە بە قارەمانێتی عێراقییەکان شکێندرا.
وتیشی لەگەڵ هاتنەوەی ئەم یادە، ئێمە جەخت لەسەر کارکردنی بەردەوام دەکەینەوە، بە مەبەستی پتەوکردنی سەقامگیری لە نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و تەواوکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە سەرجەم شارەکانی عێراق بە موسڵ"ـیشەوە، کە لە ئێستادا پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی بەخۆوە دەبینێت، و بەم نزیکانە تەواوکردنی زۆربەیان ڕادەگەیەنین.
وتیشی ئەم بۆنەیە داوای بیرکردنەوە لەوە دەکات کە لە ڕابردوودا بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانەوە ڕوویدا و یارمەتی هێزەکانی خراپەکارییان دا جێگایەک بۆ خۆیان لەسەر خاکی عێراق بدۆزنەوە، بۆ تێکدانی ئاسایش و تواناکانی.

