سودانی رێنماییدا کێشەی دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان چارەسەربکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران وەزارەتی دارایی ئاراستەکرد، کە پلانێکی تۆکمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرچووانی پزیشکی پێشکەش بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان کرد.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی پرسی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان بۆ ساڵی 2024 و ئەو بەشەی لە ساڵی 2023 ماوەتەوە دابەمەزرێت،لەو ڕوانگەیەشەوە سەرۆک وەزیران ڕێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرد،کە پلانێکی تۆکمە پێشکەش بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە گرنگە، لە ژێر ڕۆشنایی تەرخانکردنی پارەی پێویستی بەردەست، لەپێناو بەهێزکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان بە ستافی پێویست.
