مەحمود عەباس داوای له حەماس كرد كه چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆك كۆماری فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، حه‌ماس ڕۆژێك له دوای ئاگربه‌ست، حوكمڕانی كه‌رتی غه‌ززه ناكات و داوای له بزوتنه‌وه‌كه كرد كه چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن.
مه‌حمود عه‌باس له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری بریتانیا له شوێنی نیشته‌جێبونی خۆی له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، هه‌ردولا دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و هه‌روه‌ها پێشهاته سیاسی و مرۆییه به‌رده‌وامه‌كانیان تاوتوێ كرد و مه‌حمود عه‌باس جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێكی ده‌ستبه‌جێ و ئازادكردنی هه‌مو بارمته‌كان و زیندانییه‌كان و دڵنیابون له چونه ژوره‌وه‌ی بێ به‌ربه‌ستی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه كرده‌وه.
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین وتیشی، تاكه چاره‌سه‌ری بژارده‌یی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئیسرائیله له كه‌رتی غه‌ززه كه ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین بتوانێت به‌رپرسیارێتی ته‌واو له‌وێ بگرێته ئه‌ستۆ، به پشتیوانییه‌كی كاریگه‌ری عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی، "حه‌ماسیش ڕۆژی دواتر حوكمڕانی كه‌رتی غه‌ززه ناكات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "پێویسته حه‌ماس چه‌كه‌كانی خۆی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین بكات، به‌شداری چالاكیی سیاسی بكات به پابه‌ندبوون به به‌رنامه‌ی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیی و شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی یه‌ك سیسته‌م و یه‌ك یاسا و یه‌ك چه‌كی شه‌رعی".
مه‌حمود عه‌باس جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی وه‌ستاندنی هه‌مو ڕێوشوێنه تاكلایه‌نه‌كان كرده‌وه، دیارترینیان فراوانكردنی نیشته‌جێبونه‌كان، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لكاندن، ڕاگرتنی هێرشه دوباره‌بوه‌كان بۆ سه‌ر شوێنه پیرۆزه ئیسلامی و مه‌سیحییه‌كان.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له كاركردن و هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئارامی بۆ هه‌موان له ناوچه‌كه‌دا.
