سەرۆکایەتیی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکان دەکات و داوا لە بەغدا دەکات هەنگاو بنێت
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنیه‌كان بۆسه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق پێویسته هه‌مو ڕێكارێكی به‌په‌له و پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویكرده‌وه، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له هه‌رێمی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ی نه‌وتییان له ناوچه‌كانی خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتوه".
راشیگه‌یاندوه، "حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق پێویسته هه‌مو ڕێكارێكی به‌په‌له و پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران و سزادانیان، ئه‌و هێرشانه سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و بیانی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
