سودانی جەخت لە پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکانی موسڵ دەكاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە پێویستی گەشەپێدان و پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکانی موسڵی كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانێكی مەیدانی بۆ پڕۆژەی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی رووی ڕووباری شاری كۆنی موسڵ ئەنجامدا و پێداچوونەوەی بە پێشكەوتنی كارەكاندا كرد.
سەرۆك وەزیران، تیشكی خستە سەر گرنگی ئەم ناوچە شوێنەوارییە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییە مێژووییەكەی بۆ شوێنەوار و ئاینییەكانی. هەروەها ئاماژەی بەوەدا: كە پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوەكە لە نێوان وەزارەتەكان و حكومەتی خۆجێیدا هەماهەنگی كراوە و لەلایەن كۆمپانیایەكی ئیسپانییەوە دیزاین كراوە. هەروەها جەختی لە پەسەندكردنی ستانداردە شوێنەوارییەكان كردەوە بە هاوكاری لەگەڵ یونسكۆ، بە لەبەرچاوگرتنی بەهای ئەم ناوچە و شارە.
سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی پاراستنی شوێنەواری مێژوویی ، كە نوێنەرایەتی گرنگییەكی بەرچاو دەكات بۆ هەموو جیهان، نەك تەنها عێراق، هاوكات پاراستنی ناسنامەی شوێنەكە و ئاوەدانكردنەوەی بەپێی ئەولەویەتە دامەزراوەكان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: پڕۆژەكە، كە ئەمساڵ دەستی بە كارەكانی كردووە، بریتییە لە ڕێكخستنی بەری ڕووباری شارە كۆنەكە، كە دەكەوێتە نێوان پردی كۆن و پردی پێنجەم و ڕووی لە ڕووباری دیجلەیە، لەگەڵ دامەزراندنی كۆرنیش و بەندەری بەلەم و دروستكردنی (273) خانووی شوێنەواری، هەروەها دامەزراندنی پاركی وەرزشی لەگەڵ سەرجەم كارەكانی ژێرخانی (ئاو و ئاوەڕۆ و كارەبا و پەیوەندییەكان).
