دەستەی کەشناسی : پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵات بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی،پێشبینییەکانی کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەکرد پلەکانی گەرما بەردەوامە لە بەرزبونەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە : سبەی دووشەممە، ئاسمان ڕوون و گەرم دەبێت،و پلەکانی گەرما هاوشێوە رۆژی پێشوتر دەبێت لە سەرتاسەری وڵات،باییەکی مامناوەند لە باکوری ڕۆژئاوادا هەڵدەکات و لە ڕۆژدا چالاک دەبێت،و دەبێتە هۆی دروستبوونی زریانی تۆزاوی،هاوکات پلەکانی گەرما بۆ سبەی دووشەممە،بەم شێوەیەیەن: لەبەغدا،و دیالە،و بابل،و نەجەف: 46 و لە کەربەلا:45و لە زیقار و واست:48 و لە دیوانیە و موسەننا:47 و لە بەسرە:50 و لە هەولێر و سلێمانی:42 و لە کەرکوک و ئەنبار:43 و لە دەهۆک:40 و لە نەینەوا و سەڵاحەدین: 44 دەبێت.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ رۆژی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باشوور،هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا هاوشێوە رۆژان دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باشوور،هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوەی یەک دەبێت وەک رۆژی پێشتر،بەڵام لە ناوچەکانی باکور کەمێک بەرز دەبێتەوە،هەروەها باییەکی مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی 20-30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەڵدەکات و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاکتر دەبێت بۆ 30-40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا،ودەبێتە هۆی دروستبوونی زریانی تۆز و خۆڵ.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باکور و باشووری وڵات، و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵات هاوشێوەی رۆژان دەبێت.
