حکومەت جەختدەکاتەوە کارئاسانی بکرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ زەوی نیشتەجێبوون
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،ڕێنماییدا ئاسانکاری بکرێت بۆ پڕۆسەی دەرکردن و پێدانی بەڵگەنامەکان بە هاوڵاتیان دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی گۆڕینی جۆری زەوییە کشتوکاڵییە حکومییەکان بۆ زەوییە نیشتەجێییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند : سەرۆک وەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تەرخانکراوی بۆ بەدواداچوونی ڕێکارەکانی گۆڕینی زەوی کشتوکاڵی دەوڵەت بۆ زەوی نیشتەجێبوون کرد و لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسانی ئەمینداریەتی بەغدا و بەشە پەیوەندیدارەکانی،تایبەت بە خانووبەرەی دەوڵەتی ئامادەی بوون.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا،سەرۆک وەزیران ستایشی هەوڵەکانی لیژنەی تایبەتمەند و ستافەکەی کرد،کە بەپێی ڕێسا و ڕێنماییەکان ڕێکارەکانی دەرکردوە،هەروەها بەگوێرەی بڕیارە کارپێکراوەکان جێبەجێی کردون، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئامادەکردنی دیزاین بۆ یەکە و کۆمەڵگای نیشتەجێبوون.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو بوارانەدا کرا کە کارکردن لەسەر بۆندەکان دەکەن و ئەو بوارانەی کە هێشتا ڕێکارەکانیان بەردەوامە.
لەو روانگەیەشەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێنمایی ئاڕاستە کردن،کە کارئاسانی بۆ پرۆسەی دەرکردن و پێدانی بۆندەکان،و دانانی شێوازی ئاسان بۆ پێدانی بڕە پارەیەک بەپێی یاسا، و لێکۆڵینەوە لە دەرکردنی بڕیارە پەیوەندیدارەکان کە پرۆسەکە ڕێکدەخەن.
