ئۆسیمین تا ساڵی 2030 دەبێتە یاریزانی یانەی گالاتاسەرای تورکی
نیکۆلۆ شیرای رۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکرد، یانەی گالاتاسەرای تورکی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نەیجری لەگەڵ ناپۆلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرەکە بە فەرمی دەبێتە یاریزانی یانە تورکییەکە.
شیرا زانیاری وردی لەسەر گرێبەستەکە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لەوەکردووە، یانە گالاتاسەرای لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ بە ناپۆلی دەدات، هەرکاتێک یاریزانەکەش بفرۆشێت دەبێت سەدا بڕەکەی بدات بە یانە ئیتاڵییەکە.
هەروەها گرێبەستی گۆڵکارە نایجێرییەکە لەگەڵ گالاتاسەڕای تاوەکو هاوینی 2030 دەبێت و مووچەی ساڵانەشی 18 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆسیمین ئۆفەری سێ یانەی دیکەی رەتکردووەتەوە و تەنها ئامانجی یاریکردنە لە یانە تورکییەکە، کە بڕیارە تا ساڵی 2030 لەوێ بمێنێتەوە و ساڵانە 18 ملیۆن یۆرۆی وەک موچە پێبدرێت.
ئۆسیمین وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە گالاتاسەڕای کرد، بەدرێژایی وەرزەکە 41 یاریی بۆ یانەکە کرد، 37 گۆڵی تۆمارکرد و هەشت ئەسیستیشی هەبوو.
